سبەی... گه‌ڕی (٢٦)ی خولی ئەستێرەکانی عێراق ده‌ستپێده‌كات

وەرزش
  • 1-04-2025, 12:31
  • +A -A

    بەغدا-INA 

    سبەی چوارشەممە، پێشبڕکێکانی گه‌ڕی  (٢٦)ی خولی ئەستێرەکانی پیشەگەر بۆ وەرزی ئێستای (٢٠٢٤-٢٠٢٥) دەستپێدەکات، کە سێ یاری لە یاریگاکانی بەغدا و سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

    کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ یاریگای نێودەوڵەتی مه‌دینه‌ میوانداری یاری نێوان یانه‌ی دیالە دەکات کە بە (١٥) خاڵ پلەی نۆزدەهەمی گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ یانه‌ی کەربەلا کە بە (١٨) خاڵ پلەی هەژدەهەمی گرتووە.

    کاتژمێر شەشی ئێوارە، یاریگای ساحیر ئەحمەد زاری میوانداری یارییەکەی نێوان یانه‌ی نەفت دەکات کە بە (33) خاڵ لە پلەی یازدەهەمدایە و هاوتای گه‌رما کە بە (35) خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.

    کاتژمێر نۆی ئێوارە یاریگای نوروز یاری نێوان تیپی خاوەن یاریگا، نوروز کە بە (30) خاڵ لە پلەی پانزەیەمدایە، لەگەڵ میوانەکەی، مینای شاری  به‌سڕه‌ کە بە (28) خاڵ لە پلەی شانزەهەمدایە.