
بەغدا- INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بهغدا ، ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتی کردەوە کە بکەرانی هێرشەکە بۆ سەر نووسینگەی حەیدەر مەلا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەستنیشانکراون و بەدواداچوونیان بۆ کراون و خۆیان ڕادەست کراون، ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بهغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاند، "کاتژمێر (21:55)ی 31ی ئازاری 2025، زانیارییمان پێگهیشت، کە نوسینگەی پەرلەمانتاری پێشووی حەیدەر مهلا کە دەکەوێتە ناوچەی عامریە له دیوی كهرخ، لەلایەن کەسانێکەوە کە به ئۆتۆمبێلی تاهۆ بوون هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگهكهی، کە لە ئەنجامدا جام و پهنجهره و ناوەڕۆکی نووسینگەکە شکێندرا و دەستبەسەرداگرتنی ڕیکۆردی کامێرای دواتر، و هێرشبەرەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوەشکراوه كه، "هەر کە زانیاریەکان گەیشتن، هێزێکی ئەرکی هاوبەش لە هێزە ئەمنییەکان کە زەویەکەیان بەدەستەوەیە، بە پاڵپشتی دەزگا هەواڵگرییەکان و دەزگاکان پێکهێنرا، هێزەکە بەرەو شوێنی ڕووداوەکە ڕۆیشتن، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری سەرەتایی، تاوانباران دەستنیشانکران و لە نزیکەوە چاودێری کران، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی خۆیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی تاوانی مەنسور بکەن".
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بهغدا له راگهیندراوهكهدا ئاماژەی بەوەدا کە بەپێی یاسا ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.