سەرۆک کۆمار لەگەڵ شای ئوردن و سەرۆکەکانی ئیمارات و فەلەستین پیرۆزبایی جەژن ئاڵوگوڕدەكات

سیاسی
  • 31-03-2025, 23:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن و محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات و مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین پیرۆزبایی ئاڵوگۆڕ کرد.
    بەیاننامەکانی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە کە "سەرۆک ڕەشید بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم كوڕی حوسێن، پاشای شانشینی هاشمیی ئوردن ئاڵوگۆڕ کرد".
    لەمیانی پەیوەندییەکەدا، "سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە پادشای ئوردن کرد و هیوای تەندروستی باشی بۆ خواست و داواشیکرد  پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلی ئوردنی برا بێتە دی.
    لە بەرامبەردا "شا عەبدوڵڵای دووەم پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار کرد و داوای لە پەروەردەگار کرد کە خۆشگوزەرانی و ئاسایش و سەقامگیری بۆ گەلی عێراق بێتەدی".
    لە پەیوەندی دووەمدا، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لەگەڵ خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان سەرۆکی ئیمارات بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئاڵوگۆڕ کرد"
    بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی، که تیایدا "هەردوو سەرۆک هیوای خۆیان بۆ بەردەوام پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی گەلی عێراق و ئیمارات دەربڕی".
    هەروەها لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە هاوتا فەلەستینییەکەی کرد بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە و هیوای سەقامگیری و سەلامەتی و ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندی بۆ گەلی برای فەلەستین خواست". لە لای خۆیەوە "مەحمود عەباس سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ فەخامەتی سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ هەڵوێستە بەرزەکانی عێراق بەرامبەر بە گەلی فەلەستین و مافە شەرعییەکانیان و پرسە چارەنووسسازەکەی فەلەستین .
    هەروەها "سەرۆکی فەلەستین لە خوای گەورە پاڕایەوە عێراق و عێراقییەکان بە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەهرەداربکات".