ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی میانمارەوە بۆ دوو هەزار کەس بەرزبووەوە

جیهانی
  • 31-03-2025, 18:19
  • +A -A

    بەدواداچوون – INA
    ئاژانسی هەواڵی (شینخوا) بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە کە میانماری گرتەوە، دوو هەزار کەسی تێپەڕاندووە و نزیکەی 3900 کەسیش بریندارن و 270 کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.
    ئاژانسەکە لە زاری ئەنجومەنی کارگێڕی ویلایەتەکەوە بڵاویکردەوە: "ژمارەی کوژراوانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ڕۆژی هەینی میانماری گرتەوە، بۆ 2056 کەس بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا نزیکەی 3900 کەس برینداربوون و پێدەچێت نزیکەی 270 کەسیش هێشتا بێسەروشوێنن".
    پێشتریش ئەمڕۆ، سەرۆک وەزیرانی میانمار مین ئاونگ هیلینگ، هەفتەیەک ماتەمینی نیشتمانی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە ڕاگەیاند.
    ڕاپۆرتەکانی پێشووتر ژمارەی کوژراوان 1700 کەسیان ڕاگەیاندبوو، سێ هەزار و 400 بریندار و 300 کەسیش بێسەروشوێنن.