سەرۆک وەزیران دوای کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی بۆ پارێزگای میسان دەگەڕێتەوە بەغدا

سیاسی
  • 31-03-2025, 17:39
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی بۆ پارێزگای میسان گەڕایەوە بەغدا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی بۆ پارێزگای میسان گەڕایەوە بەغدا، کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆگرت:

    دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارییەکانی پڕۆژەی پەرەپێدانی پاڵاوگەی میسان و فراوانکردنی توانای پاڵاوتنەکەی لە 40 هەزار بەرمیلەوە بۆ 110 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
    کردنەوەی پڕۆژەی (ئاوی عیمارەی یەکگرتووی گەورە) بە توانای 16 هەزار مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا.
    کردنەوەی پڕۆژەی بەرزە پرد و تونێلی (شەهید حوسێن عەتیە) لە پارێزگای میسان.
    دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارییەکانی پڕۆژەی کۆلێژی پزیشکی / زانکۆی میسان.
    دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارییەکانی دوو پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە کە بریتین لە: (عیمارە – مشەرح – غەزیلە – ئەلشیب) لەگەڵ پردێکی کۆنکریتی و ( ڕێگای عیمارە – بەتیر – فەجر).
    کردنەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای میسان.
    پێشوازیکردن لە کۆمەڵێک ئەکادیمی و ئەندامانی سەندیکا پیشەیی و کەرتییەکان.
    پێشوازیکردن له کۆمەڵێک له بازرگانان و کەسایەتییە دیارەکان له میسان.
    پێشوازیکردن لە ژمارەیەک ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای میسان.
    لەگەڵ هاوڵاتیاندا بەشداری کرد لە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە مزگەوتی ئەنساری لە پارێزگای میسان.
    پێشوازیکردن لە هاوڵاتیان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە پارێزگای میسان.
    گۆڕینەوەی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنەوە لەگەڵ هاوڵاتیان، لە دیوەخانی شێخ حاتم سعدون سەیهود".