
بەغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕەتیکردەوە سەرۆک وەزیران دەستوەردانی لە دیاریکردنی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا کردبێت و بەداخی خۆیشی دەربڕی کە هەندێک لە سیاسەتمەداران کاردەکەن بۆ ڕاکێشانی دامەزراوە ئاینییەکان بۆ ناو گۆڕەپانی ململانێ لەسەر نفوز و پۆستەکان.
لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقیدا (INA)، عەوادی ڕایگەیاند، "باسکردن لەسەر دەستوەردانی حکومەت یان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیاریکردنی بینینی مانگ و دیاریکردنی وادەی جەژن، درۆ و بێ بنەمایە".
دووپاتیشی کردەوە، "سەرۆک وەزیران بڕوای بە دامودەزگا ئاینییەکان هەیە و کاردەکات بۆ پێدانی ماف و فەزای خۆیان لەم دۆمەینە تایبەتەدا، هەروەها خۆی لەو بابەتانە دووردەخاتەوە ، بەو پێیەی لە سەر ئیرادەی دەسەڵاتدارانی ئایینی و فەقێ و دامەزراوە ئاینە شەرعیەكانن،كە ئەوان بە تەنیا پەیوەندیان بە دانانی بەروار و پرسە شەرعیەكانەوە هەیە، و جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە هەموو قەناعەتەکان دەکاتەوە لە چوارچێوەی هەموو بیروباوەڕەکانی گەلی عێراقدا".