سەرۆک وەزیران: تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان یەکێکە لە پێشینەکانی کاری حکومەت

سیاسی
  • 30-03-2025, 21:23
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،ستایشی تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی عمارەی کرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژنسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی، تیایدا هاتوە: "سودانی " لە میانەی سەردانەکەی بۆ پارێزگای میسان ،پڕۆژەی ئاوی عمارەی یەکگرتووی بە توانای 16 هەزار مەتر سێجا/کاتژمێر کردەوە .
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان یەکێکە لە پێشینەکانی کاری حکومەت، بە تایبەتی ئەو پڕۆژانەی کە کاتێکی زۆر و بڕێکی زۆری پارەی گشتییان تیایدا بەفیڕۆ دراوە. ئەم پڕۆژە گرنگە لە ساڵی 2009دەبوایە تەواو بێت.
    پڕۆژەی گەورەی ئاوی عمارە یەکێکە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییە ستراتیژییە گرنگەکان کە ئاوی خواردنەوەی پاک بۆ هەموو ناوچەکانی شاری عمارە دابین دەکات  لەسەر ڕووبەری 100  دۆنم .