
ئەمڕۆ یەکشەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،پیرۆزبایەکی جەژنی لەلایەن سەرۆکی ئیماراتەوە پێگەیشت، کەتیایدا هەردوو سەرۆک گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برایان دووپاتکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن"شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان "سەرۆکی میرنشینی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پێگەیشت، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پێگەیشت و تیایدا جەژنانە ئاڵوگۆڕ کرا.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە پەیوەندییەکەدا ،جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و ڕێگاکانی کارکردنی پێکەوەیی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کراوەتەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلانی عێراق و ئیمارات و گەشەسەندنی بەردەوامی گەلانی ناوچەکە بکاتەوە.