سەرۆک وەزیران: دەستەی جێبەجێکار هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی پڕۆژە دواکەوتووەکان

سیاسی
  • 30-03-2025, 21:20
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،جەختی کردەوە کە دەستەی جێبەجێکار هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی پڕۆژە دواکەوتووەکان
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : 
    ئەمڕۆ "سودانی " پرۆژەی دوو پرد و تونێلی (شەهید حسین عەتیە)ی کردەوە و بەردی بناغەی دروستکردنی 3 پرد و نۆژەنکردنەوەی دوو ڕێگای سەرەکی لە پارێزگای میسان ڕاگەیاند.
    هەروەك "سودانی " کاری نۆژەنکردنەوەی دوو ڕێگای سەرەکی  (عەمارە - مەشرەح - غەزیلە - دەروازەی شیبی سنوری) بە درێژایی 64.5 کم، و ڕێگای (عەمارە - بتیرە - فەجر) بە درێژی 80 کم.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە دەستەی جێبەجێکار هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ چارەسەرکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان، بە تایبەت لە بواری خزمەتگوزاری و پڕۆژەکانی گواستنەوە.