سەرۆک وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە بەم نزیکانە توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەکان دەگاتە 542 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا

سیاسی
  • 30-03-2025, 21:18
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،دووپاتی کردەوە کە توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەکان بەم نزیکانە دەگاتە 542 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع  سودانی" سەرۆک وەزیران، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگاکە، کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامیدا ،بەردی بناغەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی پاڵاوگەی میسان راگەیاند،کە توانایی پاڵاوتنی 40 هەزار بەرمیل  بۆ 110 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : "سودانی" ڕوونیکردەوە:  کە جەژنی ئەمساڵ بە چەند پرۆژەیەکی گرینگ بەڕێوەدەچێت، کە لە کەرتە جیاوازەکانی خزمەتگوزاری و ئابووریدا بەردەوام دەبێت، دووپاتیشی کردەوە،پڕۆژەی پەرەپێدان و فراوانکردنی پاڵاوگەی میسان یەکێک بووە لەو پڕۆژە وەستاوانەی لە ساڵی 2014وە، کاتێک حکومەت دەستی پێکردووە وەک بەشێک لە بەرنامەکانی لەچوار چێوەی پڕۆژە وەستاو و ڕاگیراوەکان، کە لە ڕێگەی هەوڵی نیشتمانی و کادری نیشتمانییەوە جێبەجێ دەکرێت، و لە ماوەی 6 بۆ 8 مانگ بەشێوەیەکی پێوانەیی جێبەجێ دەکرێت.
    بەگوێری ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بە پرۆژەی فراوانکردنی پاڵاوگەی بایجی کرد کە ڕۆژانە 70 هەزار بەرمیل بە توانای پاڵاوتن زیاد دەکات و لە ماوەی دوو مانگدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،کە ئەم پڕۆژەیە بە هەوڵی نیشتمانی و شارەزایی ناوخۆیی تەواو بوو، توانای پاڵاوتنی سەرجەم پاڵاوگەکانی عێراقی بۆ 542 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکردۆتەوە، ئەمەش ئاستێکی پێوانەیی یە ،کە بۆ یەکەمجار لە پیشەسازی نەوتی عێراقدا بەدەست دێت،ڕاشیگەیاند : کە میسان لەبەڕامبەڕ دیکتاتۆریەتدا وەستاوە و به شداری کردووه له بنیاتنانی عێراقی نوێدا،بۆیە شایستەی ئەم گرنگیدانیە لەهەموو ڕوویەکەوە،کە پڕۆژه که به شێکه لەبەرنامەکانی حکومەت،بۆ بەدەستهێنانی خۆبژێوی، هەروەک باسمان لە 10 ساڵ کرد بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، بەڵام ئەم پڕۆژانە تا ساڵی 2030 ی 40%ی هەناردەکردنی نەوتمان پێکدەهێنن، و چاومان لە شارێکی نەوتی پیشەسازییە، کە خۆی لە  پڕۆژەی پترۆکیمیایی و پێو دەبینێتەوە،ئەم پڕۆژانە هەزاران هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنن.
    هەروەك سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە کە گەشەسەندنی ئەو پڕۆژە و بەرنامانە نوێنەرایەتی چاکسازی ڕاستەقینەی ئابووری عێراق دەکات، کە بەدەست پشتبەستنی تاکلایەنەی بە هەناردەکردنی نەوتەوە دەناڵێنێت.    
    پرۆژەی پەرەپێدانی پاڵاوگەی میسان،لە دوو قۆناغ پێک دێت،و دروستکردنی یەکەی نوێ بە تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان لەخۆدەگرێت،بە توانای 70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا،کە دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای پاڵاوگەکە.