
بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"دۆناڵد ترامپ" سەرۆکی ئەمریکا،پشتڕاستی کردەوە کە بەرپرسانی ئەمریکی و ئێرانی گفتوگۆ ئەنجام دەدەن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ترامپەوە گواستیەوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی (ئێن بی سی) ئەمریکی کە "بەرپرسانی ئەمریکی و ئێرانی لە ئێستادا گفتوگۆ ئەنجام دەدەن.
ترامپ ووتیشی : ئەگەر ئێران لەگەڵ ئێمە نەگاتە ڕێککەوتنێک دەربارەی بەرنامە ناوەکیەکەی، ڕووبەڕووی هێرشێک دەبێتەوە کە وێنەی نەبێت.
ترامپ دەشڵێت : باج و گومرگی زیاتر بەسەر نەوتی خاوی ڕووسی دەسەپێنین لە حاڵەتی نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەبارەی ئۆکرانیا.