
ەغدا - INA
ئەمرۆ یەک شەممە "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگاکە، پڕۆژەی ئاوی یەکگرتووی عمارەی کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتوو : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پڕۆژەی ئاوی یەکگرتووی عمارەی گەورە'ی بە توانای 16 هەزار مەتر سێجا / کاتژمێرێکدا کردەوە
پێش ئەم پرۆژە سەرۆک وەزیران جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی پردێک و پڕۆژەیەکی نۆژەنکردنەوەی ڕێگایەکی سەرەکی لە میسان راگەیاند ،هەروەها پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای (عەمارە-مەشرەح -غەزەیلە-شەیب)ی ڕاگەیاند، کە درێژییەکەی 64.5 کم، لەگەڵ پردێکی کۆنکرێتی، و (عەمارە-بەتیرە-فەجر) کە ڕێگاکە نزیکەی 80 کم، لە پارێزگای میسان.