سەرۆک وەزیران جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی دروستکردنی پرد و نۆژەنکردنەوەی ڕێگایەکی سەرەکی جێبەجێدەکات

سیاسی
  • 30-03-2025, 19:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی پردێک و پڕۆژەیەکی نۆژەنکردنەوەی ڕێگایەکی سەرەکی لە میسان راگەیاند .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای (عەمارە-مەشرەح -غەزەیلە-شەیب)ی ڕاگەیاند، کە درێژییەکەی 64.5 کم، لەگەڵ پردێکی کۆنکرێتی، و (عەمارە-بەتیرە-فەجر) کە ڕێگاکە نزیکەی 80 کم، لە پارێزگای میسان.