
بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پڕۆژەی پرد و تونێلی شەهید حسێن عەتیە لە پارێزگای میسان کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا، کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پڕۆژەی پرد و تونێلی شەهید "حسێن عەتیەی" لە پارێزگای میسان کردەوە.
سەرۆک وەزیران بەردی بناغەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی کۆلێژی پزیشکی ددانی لە زانکۆی میسان دانا
هەر لە چوار چێوەی سەردانەکەیدا لە بۆ پارێزگاکە ،ئەمڕۆ "سودانی" پێش کردنەوەی پردەکە بەردی بناغەی پڕۆژەی پەرەپێدانی پاڵاوگەی میسانی دانا،کە توانای پاڵاوتنی لە 40 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکەوە بۆ 110 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاتر دەکات، هەروەها بەردی بناغەی کۆلیژی پزیشکی ددانی لە پارێزگاکە دانا.