دەستەی کەشناسی پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەکات

سیاسی
  • 30-03-2025, 12:24
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە،دەستەی كەشناسی، وردەكاریی لەبارەی ڕەوشی كەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، كە پێشبینی باران بارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەکات.
    بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : سبەینێ دووشەممە ئاسمانی وڵا ساماڵ بۆ نیمچە هەوری دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانی سووك بۆ مامناوەند لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور و لە بەشێك لە ناوچەی باشوور هەندێك جار هەورە تریشقەی لەگەڵدادەبێت،و بارانەكە لە ناوچەکانی باكووری ڕۆژهەڵات و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور و مەودای بینین لە  (8-10)كم وە لە كاتی باراندا دەبێتە (5-7) كم.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ دووشەممە: لە هەولێر و دهۆك 26 و سلێمانی 22 و كەركووك 27 و نەینەوا 28 و سەڵاحەدین و ئەنبار 29 و بەغدا و دیالە و كەربەلا و واست 30و نەجەف 31و میسان و ناسرییەو موسەننا و بەسرە 33 پلەی گەرمی دەبێت.
    بۆ ڕۆژی سێشەممە، كەش و هەوا لە ساف بۆ نیمچە هەوری دەبێت لە ناوچەی باكوور و نیمچە هەوری بۆ هەوری لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، دواتر شەوانە دەگۆڕێت بۆ ساف لە هەموو ناوچەكاندا. پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ ڕۆژی چوارشەممە، ئاسمان لە تەواوی ناوچەكەدا نیمچە هەوری بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی سووك بۆ مامناوەند لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكووری وڵات، بەڵام لە بەشەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی وڵات بارانەکە توندتر  دەبێت و پلەكانی گەرما لە نزیك ئاستی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی باكوور و  ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە كاتی باراندا مەودای بینین لە  (8-10) كم وە دەبێتە (5-7) كم.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ ڕۆژی پێنجشەممە،ئاسمان لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی سووك بۆ مامناوەند لە ناوچەكانی باكوور و باشوور بەتایبەت لە بەشە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵات و ناوچە شاخاوییەكانی باكوور،هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن لە سەرتاسەری وڵاتدا، و مەودای بینین لە (6-8) كمەوە لەکاتی باراندا دەبێتە (5-7) كم.