
هەولێر - INA
هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە تەواوی موسڵمانان لە كوردستان، هەروەها لە عێراق و جیهان، بەتایبەتیش لە بنەماڵە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان پیرۆز بێت. هیوادارم هەمووان جەژن و پشوویەكی ئارام و ئاسوودە و پڕ لە كامەرانی بەسەر بەرن و بە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك بگەڕێتەوە.
ئەم جەژنە پیرۆزە، بۆنە و دەرفەتێكە بۆ ئەوەی هەموومان پابەندیمان بە مانا و بەها و پەیامە باڵاكانی له پێكهاتنەوە، لێبوردەیی، ئاشتەوایی، لێكخۆشبوون و مرۆڤدۆستییەوە نوێ بكەینەوە، بە پەیوەندییەكانماندا بچینەوە و لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی، دۆستایەتی و هاریكاری، دایانبڕێژینەوە.
هیوادارم جەژن و بۆنەكانی داهاتوو، بۆ هەمووان لە دۆخ و ڕۆژگار و ژیان و گوزەرانێكی باشتردا بێنەوە و هەموومان پێكەوه لە هەرێمی كوردستان و عێراق، یەكڕیز و تەبا، بتوانین باشتر خزمەتی گەل و نیشتمان بكەین.
جەژن لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێك بە خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٥/٣/٢٩