
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە فەرمانگەی وەقفی سوننە ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
وەقفی سوننە لە بەیاننامەیەكی كورتدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە، مانگی ڕەمەزان تەواو دەبێت، ڕۆژی دووشەممەش دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.