
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕووخانی مەترسیدارترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكانی بەغدای ڕاگەیاند.
بەیاننامەیەكی ئاژانسەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی یەكێك لە مەترسیدارترین بازرگانەكانی ماددە هۆشبەرەكانی بەغدای لەناوبرد، دوای بەدواداچوونی وردی هەواڵگری.
ئاماژە بەوەشكراوە : هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەست بەسەر 1350 چەسپی هۆشبەرلە مادەی (SLD) و زیاتر لە 12 كیلۆ ماریجوانا و 800 گرام كۆكاین، جگە لە 1850 حەبی ماددە هۆشبەرەكان و كەرەستەی خراپ بەكارهێنان دەستبەسەردا گیراوە.
لەكۆتایی ووتیشی : تۆمەتبارەكە بە دەستی سوور دەستگیركراوە و ڕەوانەی دادگای سێیەمی كەرخ كراوە و بەپێی مادەی 27ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.