كۆمسیۆن ڕێوشوێنی زیادكردنی لەدایكبووی نوێ بۆ بنكەدراوەی دەنگدەران دەگرێتەبەر

ناوخۆ
  • 29-03-2025, 17:03
  • +A -A

    بەغدا -  INA- حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ شەممە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، زیادكردنی لە دایكبووی 2007ەوە سەرجەم ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر، ئاماژەی بەوەشكرد نزیكەی 29 ملیۆن دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە، جەختیشیكردەوە، وەزارەتی بازرگانی ماوەی 10 ساڵە داتابەیسی دەنگدەرانی نوێی دابینكردووە.
    یاریدەدەری وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، نیبراس ئەبو سودە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە سەرتاسەری پارێزگاكانی عێراق 1079 سەنتەر هەن كە كراوەن بۆ وەرگرتنی دەنگدەران بۆ نوێكردنەوەی داتای بایۆمەترییان، بەپێی زانیارییەكانی كارتی بەشەخۆراك.
    ئاماژەی بەوەشكرد : زیاتر لە ملیۆنێك دەنگدەری زیادە هەن كە لە دایكبووی 2007 ، بەو پێیەی وەزارەتی بازرگانی داتابەیسێكی بۆ دابینكردین كە درێژدەبێتەوە بۆ 10ساڵی داهاتوو، و بەمجۆرە ئێستا كۆمسیۆن زانیاری لەسەر هەر قۆناغێكی پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە لەگەڵ ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی كە لەنێو پۆلە زیادكراوەكاندا دەبن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمسیۆن هەموو ڕێوشوێنێك دەگرێتەبەر بۆ زیادكردنی تازەلەدایكبووەكان كە تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ، جەختیشیكردەوە نزیكەی 29 ملیۆن دەنگدەر هەن ساڵی لەدایكبوونیان كە مافی بەشداریكردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا هەیە.
    كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دەستپێكردنی پڕۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ڕاگەیاند.