سەرۆك وەزیران پاڵپشتی عێراق بۆ ئاسایش و سەقامگیری لوبنان و بەشداریكردنی لە ئاوەدانكردنەوەی دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 29-03-2025, 16:36
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەن پشتیوانی عێراقی بۆ ئاسایش و سەقامگیری لوبنان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە دووپاتكردەوە، جگە لە پابەندبوون بە بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی لوبنان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ نەبیە بەڕی،سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان ئەنجامدا. 
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە  بەپێی بەیاننامەكە - پشتیوانی عێراق بۆ ئاسایش و سەقامگیری لوبنان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، جگە لە پابەندبوون بە بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی. هاوكات ڕەزامەندی خۆی پشتڕاستكردەوە بۆ پێدانی ئیستسنا‌و بە وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان بۆ ماوەی شەش مانگ.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە ڕۆڵی كارای سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان كرد لە دۆخی سیاسی لوبنان، و ڕەتكردنەوەی ئەو هێرشە تاوانكاریانەی كە بەردەوامن، بەتایبەتی ئەوەی دوێنێ لە گەڕەكی باشووری بەیرووتی پایتەخت ڕوویدا، كە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی قەوارەی قۆرخكاردا دێت بۆ دووبارە سەپاندنی شەڕ.
    لای خۆیەوە بەڕی سوپاسی سەرۆك وەزیرانی كرد بۆ هەڵوێستەكانی بۆ پشتیوانی لە لوبنان و سەروەری لوبنان، جەختیشی كردەوە لە پەرۆشی بۆ پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا.