
دیالە - INA ساڵح عەتبی
ئەمڕۆ شەممە پارێزگاری دیالە، عەدنان محمد عەباس شمری،دەستپێكی ئامادەكردنی دیزاینی سەردەمیانە بۆ نۆژەنكردنەوەی دەروازە سنوورییەكانی مەندەلی و مونزڕییە لە چوارچێوەی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و بە پارەی سندوقی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان پشتڕاستكردەوە.
شمری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەروازەی مونزڕییە یەكێكە لە كۆنترین بەندەرەكانی سنووری عێراق و لە یەكەم ڕۆژی دەستبەسەرداگرتنی حكومەتی خۆجێی، گرنگییەكی تایبەتی بەم دۆسیە داوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە سەردانی دەروازەكە كراوە و پێداویستییەكانی دیاریكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد : ژێرخانی ئێستای ئەم دەروازە بۆ پارێزگاكە ناگونجێت، بۆیە دەستمانكرد بە ئامادەكردنی دیزاینی نوێ، و گرێبەستمان لەگەڵ كۆمپانیا تایبەتمەندەكان كرد بۆ ئەم مەبەستە، ڕوونیشیكردەوە كە دەروازەی مونزڕییە بە نزیكەی 500 دۆنم فراوانكرا، و دەروازەی مەندەلیش نزیكەی 160 دۆنم فراوانكرا، بەپێی دیزاینە مۆدێرنەكان كە هاوتەریبن لەگەڵ پێشكەوتنە پێویستەكان.
شمری ئاماژەی بەوەدا : كە سەرۆك وەزیران گرنگییەكی زۆری بەو پڕۆژانە نیشاندا، بڕیاریشدا وەك بەشێك لە پڕۆژەكانی گەشەپێدان پارەیان بۆ دابین بكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەم پڕۆژانە بەم زووانە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەدەستهێنانی داهاتی بەرچاو بۆ پارێزگاكە، ئەمە جگە لەوەی وێنەكەی باشتر دەكات لەڕێگەی پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەكان، كە ڕووكاری پارێزگا و وڵاتن.
پارێزگاری دیالە ئاماژەی بەوەشكرد: دەروازەكان لە دیمەنە نوێیەكەیاندا ڕەنگدانەوەی وێنەیەكی شارستانی دەبێت و بازدانێكی چۆنایەتی لە داهاتەكاندا بەدەستدەهێنن، بەو پێیەی پێشبینی دەكرێت ژمارەی بارهەڵگرەكانی چوونە ژوورەوەی ڕۆژانە لە 400-500 بارهەڵگرەوە بۆ نزیكەی 1500 بارهەڵگر زیادبكات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی داهاتەكان تا 70% لەدەروازەكانی مزنزڕییە و مەندەلی.
هەروەها شمری جەختی لەوە كردەوە : كە سیستەمێكی ئۆتۆماتیكی ئەلیكترۆنی لەم فرۆشگایانەدا جێبەجێ دەكرێت، كە شەفافیەت بەرز دەكاتەوە و بەشداری دەكات لە بەدەستهێنانی داهاتی زیادە كە ناوەندگەرایی پارێزگاكە بەرز دەكاتەوە.