سەرۆكی گروپی 77 و چین: عێراق پەرۆشەلە بنیاتنانی هاوبەشی لە بواری تەكنەلۆژیای زانیاریدا

سیاسی
  • 29-03-2025, 15:12
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە نوێنەری هەمیشەیی كۆماری عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی گرووپی 77و چین، عەباس كازم عوبێد،پشتڕاستی كردەوە كە عێراق پەرۆشە لە بنیاتنانی هاوبەشی لە بواری تەكنەلۆجیای زانیاریدایە.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : نوێنەری هەمیشەیی كۆماری عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی گروپی 77 و چین، عەباس كازم عوبێد، لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك پێشوازی لە سكرتێری گشتی یەكێتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان (ITU)، دۆرین بۆگدان مارتین، لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك  پێشوازی لێكرد وپێزانینی ئەو بۆ هەوڵەكانی یەكێتی بۆ پشتگیریكردن لە گواستنەوەی تەكنەلۆژیا و بەهێزكردنی ژێرخانی پەیوەندییەكان لە وڵاتانی گەشەسەندووەكان.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە ئەم پاڵپشتییە نابێت تەنها لە دابینكردنی ئامێر و كەرەستەی تەكنیكیدا سنووردار بێت، بەڵكو پێویستە بەهێزكردنی لایەنە دامەزراوەییەكان و شایستەكردنی كادیرە مرۆییەكانیش لەخۆبگرێت، ئەمەش بەشدارە لە كەمكردنەوەی بۆشایی دیجیتاڵی لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتوو.
    هەروەها ئاماژەی بەوەدا : كە دروستكردنی تواناكان لە بواری پەیوەندییەكان و تەكنەلۆژیای زانیاری یەكێكە لە ئەولەویەتەكانی گروپی 77 و چین، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی سەرەكیی لە گەیشتن بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق كردەوە، لە توانای خۆیدا وەك سەرۆكی گروپەكە، بۆ دروستكردنی هاوبەشی و بەهێزكردنی هاوكاری لەگەڵ دەزگاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرزكردنەوەی بەشدارییەكان بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەكان لە ڕێگەی بەرپرسیارێتی بەكۆمەڵەوە.
    لای خۆیەوە سكرتێری گشتی یەكێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەكان ڕوونیكردەوە كە میساقی دیجیتاڵی جیهانی (GDC) نوێنەرایەتی چوارچێوەیەك دەكات كە یەكێتی پابەندە بە جێبەجێكردنی ئەركەكانی كە تێیدا هاتووە بەپێی سەرچاوە بەردەستەكان.
    ئاماژە بەوەشكراوە : هەردوولا لەسەر گرنگی چوارەمین كۆنفرانسی دارایی بۆ گەشەپێدان هاوڕابوون لە پێشخستنی هەوڵەكان بۆ بەشداریكردنی زیاتر لە 2.6 ملیار كەس لە سەرانسەری جیهان بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، بەو پێیەی وڵاتانی تازەپێگەیشتو بەتایبەت گروپی 77 و چین، زۆرینەی ڕەهای ئەم گروپە پێكدەهێنن.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە ئەمینداری گشتی هیوای خۆی دەربڕیوە بۆ بەشداری چالاكانەی گروپەكە لە میانی چالاكییە ئاست بەرزەكەی WSIS+20، كە لە ماوەی 7-11ی تەمموزی 2025 لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت، بە بۆنەی بیستەمین ساڵیادی لوتكەی جیهانی كۆمەڵگەی زانیاری (WSIS)، بە هاوبەشی لەگەڵ یەكێتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و حكومەتی سویسرا، و بە بەشداریی یونسكۆ، نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان بەرنامە، و UNCTAD.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە ئامانجی توێژینەوەكە هەڵسەنگاندنی ئەو پێشكەوتنانەیە كە لە دوای پلانی كاركردنی جنێڤ لە ساڵی 2003ەوە بەدەست هاتوون، ئەمە جگە لەوەی باس لە ڕەوتەكانی ئێستا و ئاستەنگەكان و دەرفەتەكانی داهاتوو لە كەرتی تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەكان دەكات.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هاوكاریی نێوان گروپی 77، چین و یەكێتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان دووپاتكردووەتەوە، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە گەیشتن بە گەشەپێدانی هەمەلایەنەی دیجیتاڵی، خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی گەشەسەندووەكان دەكات، هەروەها خێرایی گەیشتن بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام.