گرنگترین یارییەكانی ئەمڕۆی خولی ئەستێرەكان، یانەی تەڵەبە ڕووبەڕووی یانەی زەورا دەبێتەوە

وەرزش
  • 29-03-2025, 10:47
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە، چوار یاری لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ گەڕی 25ی خولی ئەستێرەكانی پیشەگەر بۆ وەرزی ئێستا (2024-2025) بەڕێوەدەچێت.
    یەكەم یاری یانەی مینا و میوانەكەی نەفت لە یاریگای مینا كاتژمێر 9:15 خولەك كۆدەكاتەوە، لە هەمان كاتدا یانەی گەرمە و دیالە لە یاریگای ڕمادی رووبەڕووی یەكدەبنەوە.
    كاتژمێر 11:30 خولەكی شەو  یاریگای نەجەف شاهیدی یاری نێوان یانەی نەجەف و میوانەكەی حدود دەبێت، لە هەمان كاتدا یاریگای نێودەوڵەتی مەدینە میوانداری ئەو لوتكەیە دەكات كەهەردوو یانەی تەڵەبە و زەوڕایە.