هۆکارەکانی دەرکەوتنی تاڵی سپی لەقژدا چین؟

هەمەڕەنگ
  • 28-03-2025, 21:00
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    "دیسمۆند تۆبین" بەڕێوەبەری پەیمانگای چارڵز بۆ زانستەکانی پێست لە زانکۆی دبلین،سێ هۆکاری ئاشکرا کرد کە پێی وایە هۆکاری دەرکەوتنی تاڵی  سپین لە قژدا.
    "دیسمۆند تۆبین"لە لێدوانێکدا بۆ (BBC) وتی: تەمەن،و فشار  باوترین هۆکارەکانی دەرکەوتنی قژی سپین.
    دەشڵێت : بۆ زۆربەی هەرە زۆری کەسەکان، پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە،کە گوڵۆڵکەکانی قژ بەشێکن لە پێست، و پێست پیر دەبێت،هەروەها گوڵۆڵکەکانی قژیش لەگەڵیدا پیر دەبێت،هەروەها فشاری پەیوەست بە تەمەن دەبێتە هۆی تێکچوونی خانەکان، بۆیە بەرپرسیارە لە ڕەنگی قژ دەردان، کە پێی دەوترێت میلانین،هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە دەستپێکی دەرکەوتنی قژی سپی و ئەوەی کە ئایا دەردەکەوێت یان نا، تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە جینەکانەوە هەیە،ئەگەر دایک و باوک و باپیرانت لە تەمەنی بەساڵاچووندا قژیان سپی بووبێت، لەوانەیە قژت لە تەمەنێکی درەنگدا سپی ببێت.
    هەروەك دەڵێت : بەهۆی فاکتەرە جیناتەکانەوە، زانایانی پێست و قژ تێبینیان کردووە کە ئەوانەی لە ڕەچەڵەکی نەژادی دیاریکراوەوە هاتوون دەشێت خێراتر لە ئەوانی دیکە قژیان سپی ببێت،زۆر جار ئەو کەسانەی کە لە ڕەچەڵەکی قەوقازیەوە هاتوون خێراتر قژیان سپی دەبێت، بە بەراورد بەوانەی لە ڕەچەڵەکی ئەفریقیەوە هاتوون.