بەسرە پشت بە خۆراکی تایبەت بە بەرهەمی ماسی کاربی دەبەستێت

ناوخۆ
  • 28-03-2025, 21:00
  • +A -A

    بەسرە - INA
    ئەمڕۆ هەینی ، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی بەسرە ڕایگەیاند:  کە بەرنامەیەکی نوێی زانستی دەستپێکردووە بۆ زیادکردنی بەرهەم و یەدەگی ماسی کاربی لە هۆرەکان و ڕووبەرە ئاوییەکانی پارێزگاکەدا.
    لەوبارەیەوە "عەباس جۆلان" بەڕێوەبەری بەشی سامانی ماسی لەبەرێوەبەرایەتیەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراق(INA)  ڕاگەیاند : کە ستافی تەکنیکی دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی بەرنامەیەک بەپێی پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ پاڵپشتیکردنی سامانی ماسی.
    راشیگەیاند : کە بەرنامەکە پشت دەبەستێت بە خواردنی پاڵپشتکراو بە ئۆمێگا 3و ڤیتامین E، کە یارمەتی باشترکردنی چالاکی بەچکە ماسییەکان و زیادکردنی ڕێژەی مانەوەیان دەدات،ئەم تەکنیکە نوێیە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر گەشەی سامانی ماسی لە هۆرەکان و ڕووبەرە ئاوییەکاندا،هەروەها پلان هەیە بۆ فراوانکردنی بەرنامەکە لە داهاتوودا بۆ جۆرەکانی تری ماسی ناوخۆیی.