
بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی،بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان،لە وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند کە 194 بازرگانی نێودەوڵەتی و 1365 بازرگانی ناوخۆیی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون.
لەو بارەیەوە "حسێن یوسف تەمیمی" وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە وەزیری ناوخۆ کرا،بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە سەرەتای دروستبوونی حکومەتی ئێستاوە تا ئێستا زیانی گەورەی بە بازرگانانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی گەیاندووە و لەناوی بردوون.
تەمیمی ووتیشی : لە ساڵی 2025 دا (2تەن و 156کیلۆگرام) ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها (194) بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر و (1365) بازرگانی ناوخۆیی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون.
"تەمیمی " جەختی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتییەکە تەنها لەناوخۆدا کارەکانی نەوەستاوە،بەڵکو کارەکەی بەرزبۆتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا،هەروەك جەختی کردەوە کە لە داهاتوو بەهێزتر و توندتر دەبن لە لێدان لەکاری قاچاخچیەتی و وشککردنی سەرچاوەکانی ئەم دەردە .