سەحاف : حەوت عێراقی بەهۆی کۆچی نایاسایی لە لیبیا گەڕانەوە

ناوخۆ
  • 28-03-2025, 20:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی،باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا،ڕایگەیاند کە حەوت عێراقی گەڕێنراونەتەوە  بۆ وڵاتەکەیان ،دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی لە ڕێگەی لیبیاوە ویستویانە برۆنە ئەوروپا.
    "ئەحمەد سەحاف" کاربەرێکەری ڕاسپێردراو بۆ کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس،لەبەر گرنگیدانی بە جێبەجێکردنی ئەولەویەتی گەڕانەوەی عێراقیەکان،دوای هەوڵێکی زۆر سەرکەوتوو بوین لە گەڕاندنەوەی حەوت عێراقی بۆ وڵات، دوای ئەوەی ویستبوویان لە ڕێگای لیبیاوە کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا.
    سەحاف روونیشیدەکاتەوە : کە گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی حکومەتی یەکێتی نیشتمانی لە تەرابلوس و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق ئەنجام دراوە.