
بەدواداچون- INA
توێژەرانی ڕووسی میکانیزمێکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە ڕوونیدەکاتەوە چۆن شێرپەنجەی هێلکەدان بەرگری لە چارەسەری کیمیایی دەکات، کە دەکرێت ببێتە هۆی پێشکەوتنی بەرچاو لە چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە کوشندەیەدا.
لەم لێکۆڵینەوەیەدا کە لەلایەن تیمێکی زانایانی سەنتەری فیدراڵی "لوبوخین"بۆ کیمیای بایۆلۆجی ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە خانە شێرپەنجەییەکانی لەژێر کاریگەری دەرمانی کیمیاییدان، ڕێژەیەکی بەرچاو لەو خانە" دەردەدەن کە دەچنە ناو خانە شێرپەنجەییەکانی دەوروبەریان و دەبنە هۆی زیادبوونی بەرگرییان بەرامبەر بە دەرمانەکان.
"د.ڤیکتۆریا شیندەر"ـسەرۆکی تاقیگەی شێرپەنجەی مۆلیکیولی لە سەنتەری "لوبوخین" دەڵێت: خانە شێرپەنجەییە لەناوچووەکان ڕژنێک دەردەدەن کە بڕێکی زۆر لە پڕۆتینەکانی SNU13 و SYNCRIP تێدایە،هەروەها تێبینیمان کرد کە لەکاتی چارەسەری کیمیاییدا،خانە شێرپەنجەییەکان دەرکردنی ئەو ڕژێنانە زیاد دەکەن کە دەچنە ناو خانە شێرپەنجەییە زیندووەکانی دەوروبەریان و دەبنە هۆی بەهێزکردنی بەرگرییان دژی دەرمانەکان.
لێکۆڵینەوەکە ئاشکرای کرد کە خانە لەناوچووەکان رژێنێک دەردەدەن کە بڕێکی زۆر لە پڕۆتینی SNU13 و پڕۆتینی SYNCRIP لەخۆ دەگرن، کە ئەم پڕۆتینانە بە ئاسایی تەنها لە ناوکی خانەکاندا دەبینرێن.
زانایان لە ڕێگەی تاقیکردنەوە لەسەر خانەیی ئەم گەردیلانە چالاکی ئەو جینانە بەهێز دەکەن کە پەیوەندییان بە ڕێکخستنی خولی خانەیی و چاککردنەوەی DNA هەیە.
توێژەرەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە چوونە ناوەوەی ڕژێنی RNA و پڕۆتین لەخۆ دەگرن بۆ ناو خانە شێرپەنجەییەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرگری بەرامبەر چارەسەری کیمیایی، کە ئەمەش ڕوونکردنەوەیەکە بۆ لەدەستدانی کاریگەری دەرمانەکان لە زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەم جۆرە شێرپەنجەیە.
ئەم دۆزینەوەیە دەتوانێت دەروازەیەک بۆ گەشەپێدانی ستراتیجیی چارەسەری نوێ بکاتەوە کە ئەم میکانیزمە بەرگریکردنە کاریگەرییەکانی چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی هێلکەدان باشتر بکات.