
بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی"جوزێف عەون"سەرۆکی لوبنان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کۆتایی بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بێنێت.
سەرۆکایەتی لوبنان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە " میشێل عەون " بە" ئیمانوێل ماکرۆن"سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی قوبرس و سەرۆک وەزیرانی یۆنانی ڕاگەیاند کە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشوور و هەڕەشە بەردەوامەکانی پێشێلکاری گەورەی قەوارەی زایۆنی یە بۆ سەر ئەو ڕێککەوتنەی کە فەرەنسا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرپەرشتی دەکەن.
هەروەک داواشی کرد : کە پێویستە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە کۆتایی بەم دەستدرێژییانەی ڕژێمی زایۆنی بهێنێت و قەوارەی زایۆنی ناچار بکات بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە وەک چۆن لوبنان پابەندە پێیەوە.