
بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران،جەختی کردەوە کە چارەسەری جددیمان بۆ قەیرانی کارەبا داناوە،ڕوونیشیکردەوە کە ڕێکاری گرنگی گرتووەتەبەر بۆ چاکسازی لە کۆمپانیا حکومییەکان و کەرتی بانکی، بۆ زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان.
"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کرد، وتی: خزمەتگوزارییەکان لە پێشینەکانی بەرنامەی حکومەتن، و بەپێی دیدگایەکی پلانداڕێژراو و بەپێی پێویستی هەر پارێزگایەک بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان،هەروەها خزمەتگوزارییەکانمان بەپێی 3 ئاست جێبەجێکردوون،کە بریتین لە هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری،و تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان،و دەستپێکردنی پڕۆژەی نوێ.
سودانی ئاماژەی بەوەشدا: کە حکومەتەکەمان توانیویەتی دەستکەوتی ڕاستەقینە لە زۆربەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەدەست بێنیت،و لە چەندین بواردا دەستکەوتمان هەیە، نەک تەنها لە بواری چارەسەرکردنی گرفتەکان، بەڵکو دەستکەوتی پڕۆژەی گرنگ لە کەرتی نەوت و پیشەسازی.
هەروەك وتی: بەغدای پایتەخت ناسنامەی عێراقە و لە ساڵانی ڕابردووەوە لە خزمەتگوزارییەکاندا زوڵمی لێکراوە، و پڕۆژەکانی چارەسەرکردنی گرفتەکانمان لە قۆناغی دووەمدا دەستپێکردووە، بە شێوەیەک کە 5 پڕۆژەی ستراتیژی ئاوەڕۆمان لە دەوروبەری پایتەخت دەستپێکردووە و کارەکان بەردەوامن بۆ خێراکردنی تەواوکردنیان، جگە لە گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە کەرتی تەندروستیدا، بەتایبەتی لە بواری دروستکردنی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان لە بەغدا و پارێزگاکان.
ووتشی : کار کراوە بە سیستەمی بەڕێوەبردنی بەگەڕخستنی هاوبەش لە 7 نەخۆشخانە بۆ گەشەپێدانی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان بۆ چارەسەرکردن لە دەرەوەی عێراق، هەروەها عێراق هەنگاوی گەورەی بەدەستهێناوە لەبواره پیشەسازی دەرمان و جێبەجێکردنی چەمکی (دروستکراوی عێراق) بەپێی نوێترین جۆر و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.
"سودانی" ڕوونیشی کردەوە : کە بۆ یەکەم جار عێراق بگاتە خۆبژێوی لە بەنزینی ئۆکتان بەرز ،کاتێک پڕۆژەی FCC لە بەسرە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت، و پڕۆژەی گەورەمان هەیە لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆڕی گواستنەوەی نەوت، بۆ پاراستنی سامانی نەوتی، جگە لە بوونی دەرفەتی وەبەرهێنانی گەورە لە پیشەسازییە پەترۆکیمیاوییەکان و چیمەنتۆ و پەینەکان، خۆبژێویمان تێدا بەدەستهێناوە،ئاماژەی بەوەشدا: کە مۆڵەت دراوە بۆ دروستکردنی ملیۆنێک یەکەی نیشتەجێبوون، و حکومەت پشتگیری کەرتی تایبەت دەکات بە گەرەنتی بۆ سەرکەوتنی پڕۆژە نیشتەجێبوون و پیشەسازییەکان.
لەدڕێژەی قسەکانیدا "سودانی" دەشڵێت : سیستەمی بانکی عێراقی بە شەفافییەت مامەڵە دەکات بەپێی پێوەرە جیهانییەکان، بە شێوەیەک کە کۆنترۆڵی فرۆشتنی دۆلارمان کردووە، و گواستنەوەی پارە بەپێی ڕێکارە نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان ئەنجام دەدرێن، و گرێبەستمان کردووە لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە بەهێزەکان بۆ چاکسازی لە کەرتی بانکە ئەهلییەکان، هەروەها گەیشتووینەتە قۆناغە کۆتاییەکان بۆ دروستکردنی بانکی ڕافیدەینی یەکەم، و گەشەپێدانی سیستەمی بانکی گەشەسەندن بەدی دەهێنێت.
ڕوونیشیکردەوە کە هەنگاوێکی گرنگمان ناوە بۆ وەبەرهێنان لە گازی هاوەڵ بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا، و سووتاندنی گاز بە تەواوی ڕادەگیرێت لە سەرەتای ساڵی 2028 و کار دەکەین لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەی پلاتفۆرمی ئاپڵۆس بۆ تەواوکردنی ڕاکێشانی بۆڕی گاز بۆ وێستگەکان، و هەندێک وڵات ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ناردنی کەشتی پڕ لە گاز.
"سودانی"راشیگەیاند : چارەسەری جددیمان بۆ قەیرانی کارەبا داناوە لە ڕێگەی چارەسەرکردنی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردن، و چارەسەرکردنی گرفتەکان، و جێبەجێکردنی کۆکردنەوەی پارەی کارەبا، بە شێوەیەک کە دەستکەوتەکان لە ئاستە جیاوازەکاندا متمانەی هاوڵاتی دەگەڕێنێتەوە، و پڕۆژەیەکمان هەیە کە ئامانج لێی دروستکردنی جولەی ڕاستەقینەیە لە هەموو بوارەکاندا، جەختی کردەوە کە هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی نییە سەبارەت بە حەشدی شەعبی، و ئەوە دامەزراوەیەکی ئەمنی فەرمییە، و پڕۆژەی یاسای حەشدی شەعبی پەیکەری ڕێکخراوەیی حەشد و پێکهاتەکانی و ئاستەکانی سەرکردایەتی ڕێکدەخات، و دوای لێکۆڵینەوەیەکی دوورودرێژ حکومەت پەسەندی کردووە، و پێویستە یاساکانی حەشدی شەعبی و خانەنشینی و دەستەبەری (زمان) پەسەند بکرێن، بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئەندامانی، کە ئەوە بەشێکی کەمە لە قوربانیدانەکانیان.
"سودانی" لەکۆتایی قسەکانیدا ، جەختی کردەوە کە ڕێگە نادرێت بە هیچ لایەنێک لەبارەی بڕیارە نیشتیمانییەکان سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانی،فەرمان بسەپێنێت بەسەر عێراقدا و جەختمان کردووەتەوە لەسەر پاراستنی کەمینەکان لە سوریا، و کارکردن لەسەر ڕووبەرووبونەوەی داعشی تیرۆرست ، کە مەترسییە لەسەر وڵاتانی ناوچەکە هەیە .
ئەوەشی خستە ڕوو : کە هەڵوێستمان لە سوریا بەپێی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و سوریایە، و کۆبوونەوەمان هەیە لەگەڵ تورکیا و سوریا و ئوردون و لوبنان بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش.