
بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی"ئەیمەن سەفەدی" وەزیری دەرەوەی ئوردون،جەختی کردەوە کە ڤیدیۆی پەیوەندیدار بە یاری عێراق و فەلەستین ساختە و دروستکراوە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە: "فوئاد حوسێن " جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە "ئەیمەن سەفەدی "جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و کاروباری کۆچبەران لە شانشینی ئوردونی هاشمیەوە پێگەیشتوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا هەردوو وەزیر پەیوەندی نێوان ئوردن و عێراقیان باسکردو ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژوویی و برایەتییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برایان تاوتوێکرد.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : هەردوو لا دەنگۆ چەواشەکارییەکانیان تاوتوێکرد کە هەندێک لایەن هەوڵدەدەن بە ئامانجی زیان گەیاندن بە پەیوەندییە برایەتییەکانی نێوان عێراق و ئوردون، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ساختەکراو پەیوەندیدار بە یاری عێراق و فەلەستین کە لە عەممان لە ڕۆژی 25ی ئازاری 2025بەڕێوەچوو.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : هەردوو لا جەختیان کردەوە لەسەر ستراتیژیەتی پەیوەندی نێوان عێراقی-ئوردن و پتەوییان، و کاری بەردەوام بۆ پەرەپێدانیان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی عێراقی و ئوردونی خزمەت بپارێزێت، لە ڕوانگەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاو بۆتەوە "ئەیمەن سەفەدی " جەختی کردەوە کە لێکۆڵینەوە تەکنیکییەکان بە شێوەیەکی کۆتایی سەلماندوویانە کە ڤیدیۆی بڵاوکراوە ساختەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە ڕاستییەوە نییە،ئاماژە شی بە بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی ئەو لایەنانەی کە لە پشت ئەم هەڵمەتە چەواشەکارییەوەن، و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست دژی ئەوانەی تێوەگلاون.