لایەنە سیاسییەکان داوای شکاندنی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان لە سەدر دەکەن

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 28-03-2025, 15:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    لە کاتێکدا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان بەردەوامە، داواکاری سیاسی بۆ هاندانی سەید "موقتەدا سەدر " ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە،بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان و شکاندنی بایکۆتی کشانەوە لەزیادبوونە.
    چەندین لایەن و سەرکردەی ساسی و ئەندام پەرلەمان ،جەخت دەکەنەوە کە لە نەبوونی ڕەوتی نیشتمانی شیعی ، دەکرێت ببێتە هۆی ناهاوسەنگی لە نێوان هێزەکانی ناو پەرلەمان، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر سەقامگیری دۆخی سیاسی وڵات دەبێت.
    ئەگەرچی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەپێی یاسای هەموارکراو بەردەوامە،لەوبارەیەشەوە "جومانە غلاب " وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند : ژمارەی دەنگدەران زیاترە لە  29 ملیۆن کەس کەمافی دەنگدانی دەبێت.
    هەر پەیوەست بە هەمان پرس "ئەمەل عەتیە “ ئەندامی پەرلەمانی عێراق  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند کە : بایکۆتکردنی ڕەوتی سەدر دەکرێت کاریگەری لەسەر پرۆسەی سیاسی هەبێت، بەتایبەت کە بنکەیەکی جەماوەری بەر فراوانی هەیە، ڕوونیشیکردەوە کە : بوونی ڕەوتی سەدر هاوسەنگی بەرامبەر بە هێزە تەقلیدییە فەرمانڕەواکان دروست دەکات، و نەبوونی دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمان.
    هەر سەبارەت بە هەمان پرس "ئەرشەد سالحی"  سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی داوای لە "سەید سەدر" کرد کە بەبڕیارەکەیدا بچێتەوە  لە بڕیاری بایکۆتکردن و بەشداری نەکردن لە پرۆسەی سیاسی پەشیمان بێتەوە،ووتیشی: نەبوونی ڕەوتی نیشتمانی شیعی لە هەڵبژاردنەکان خزمەت بە عێراق ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی مانەوەی سیستەمی پشک پشکێنەی کە ئیرادەی نیشتمانی لاواز دەکات.
    لەلایەکی تر" ڤیان سەبری " سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەختی کردەوە کە بەشدارنەکردنی سەید سەدر لە هەڵبژاردنەکان بە ڕێژەیەکی گەورە کاریگەری لەسەر پرۆسەی سیاسی دەبێت، چونکە فراکسیۆنی سەدر بۆ هاوسەنگی و چاکسازی پرۆسەی سیاسی پێویستە.
    هەر لەدرێژەی داواکاری و بۆچونی پەرلەمانتاران " سەروە عەبدولواحید" داوای لە "سەید سەدر کرد  پاشگەز بێتەوە لە بڕیاری بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان و جەختی کردووە کە هیچ پرۆسەیەکی سیاسی دروست بوونی نییە  بەبێ ئامادەنەبوونی سەدرییەکان.
    هەر لەبارەی هەمان پرس"مورتەزا ساعیدی" سەرۆکی هاوپەیمانی پشتگیری دەوڵەت ،لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بوونی سەدرییەکان لە پرۆسەی سیاسی گرنگە و هەیبەتێک دەبەخشێتە پرۆسەی سیاسی، چ لە ناو پەرلەمان یان ئەنجومەنی وەزیران.
    ئێوارەی پێنجشەممە "سەید موقتەدا سەدر " ڕایگەیاند کە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن ناکات و وتی: هەتا گەندەڵی بەردەوام بێت،من بەشداری لە پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی نادروست ناکەم کە تەنها بایەخ بە بەرژەوەندی و تایفەگەری و ڕەگەزپەرستی و حیزبایەتی دەدات، و زۆر دوورە لە هەستکردن بە ئازارەکانی گەل.