
بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ ئەفسەران و ئەندامانی فیرقەی تایبەت بەشداری کرد لە بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە "بەڕێزیان پیرۆزبایی هاتنەووی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزانی لە ئامادەبووان کرد و ئاماژەی بە قوربانیدان و ئەو شەهید و بریندارانە کرد کە فیرقەی تایبەت داوێتی بۆ بەرگری كردن لە نیشتمان و بەشداری کردنیان لەپاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە بەغداد، هەروەها بە پابەندبوونیان بە بوارە سەربازی و ئەمنییەکانەوە ناسراون، کە لە پەرەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان و گەشەپێداندا لەسەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا ڕەنگدانەوەی هەبووە".
به گوێرهی راگهیندراوهكه "بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کەموکوڕی یان سەرپێچی لە ڕاپەڕاندنی ئەرک یان جموجۆڵ لە مامەڵەکردن لەگەڵ هاووڵاتیاندا، و ئەفسەران و کارمەندانی فیرقەی تایبەتی ڕاسپارد لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکاندا پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ هاووڵاتیاندا بپارێزن لەگەڵ پێویستی بەدیهێنانی ئامادەیی و مەشق و ڕاهێنان و لەشجوانی و بەهێزکردن لەڕووی مەرجە پێویستەکانەوە، کە دەبێت بۆ سەپاندنی ئاسایش دابین بکرێت" هەروەها "بەڕێزیان فەرمانی کرد کە دەبێت ئەفسەران و کارمەندانی فیرقەی تایبەت سوودمەند بن لە دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون و ئاسانکاریان بۆ بکرێت لە پێدانی قەرز".