نەوت: بڕی ئەو نەوتە خاوەی لە مانگی شوباتی رابردوو هەناردە كراوە زیاتر لە (95) ملیۆن بەرمیل بووە

ئابوری
  • 27-03-2025, 13:47
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوت، بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی شوبات ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی شوباتی ڕابردوو، بەپێی ئامارێكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی (95) ملیۆن و (148) هەزار و (167) بەرمیل بووە.
    رونیشیكردەوە: كۆی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی شوبات لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (94) ملیۆن و (375) هەزار و (12) بەرمیل بووە، هاوكات هەناردەكردنی بۆ ئوردن بڕی (419) هەزار و (846) بەرمیل بووە، هەروەها بڕی هەناردەكراو لە كێڵگە نەوتییەكانی قەیارە (353) هەزار و (309) بەرمیل بووە.