
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، رایگەیاند: كەسێكیان لە بابل دەستگیركردووە، كە فێڵی لە هاوڵاتیان كردووەو بەڵێنی دامەزراندنی پێداون.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش لە دەستەی حەشدی شەعبی، توانیوییەتی كەسێك دەستگیر بكات كە فێڵی لە هاووڵاتیان كردووە بە چەواشەكردنیان بە دامەزراندینان لەسەر میلاكی دەستەكە لە پارێزگای بابل.
ئاماژە بەوەشكراوە: چالاكیەكە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا بوو كە لەلایەن هێزەكەوە ئەنجامدرا، بە هەوڵێكی تەكنیكی و تەكنەلۆژی و بۆسەیەكی تۆكمەو پلان بۆ داڕێژراو، كە تێیدا توانی كەسێك دەستگیربكات كە خۆی وەك كەسێكی فەرمی نیشانداوە و فێڵی لە هاوڵاتیان كردووەو فریویداون بە دامەزراندنیان لە دەستەكە بۆ لە بەرامبەر وەررتنی بڕە پارەیەك لێیان.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، دەستەكە داوای لە هاوڵاتیان كردووە فریو نەدرێن بە هیچ دەنگۆیەك كە لەلایەن كەسانی ئیرادە لاوازەوە بڵاودەكرێنەوە و هەوڵدەدەن پارە وەربگرن لە بەرامبەر بەڵێنی دامەزراندن.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە