سەرۆك وەزیران: منداڵانی بێ باوك بەرپرسیارێتی دەوڵەت و كۆمەڵگان و ئێمەش نامانەوێت مۆدێلێكی تێكشكاو بن

سیاسی
  • 26-03-2025, 20:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ ئەندامانی ماڵی داهێنەری عێراق، بەشداری خوانی بەربانگی مانگی رەمەزانی پیرۆزی كرد، و راگەیاند: منداڵانی بێ باوك بەرپرسیارێتی دەوڵەت و كۆمەڵگان و ئێمەش نامانەوێت مۆدێلێكی تێكشكاو بن.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە منداڵانی بێ باوكی دامەزراوەی ماڵی داهێنەری عێراقی كرد، كە لەلایەن سەید هیشام زەهەبی بەڕێوەدەبرێت،و لەگەڵیاندا بەشداری خوانی بەربانگی مانگی رەمەزانی پیرۆز كرد.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران ستایشی هەوڵەكانی بەرپرسانی دامەزراوەی ماڵی داهێنەری عێراقی كرد، و هەروەها ئەو بەشدارییە كۆمەڵایەتییەی كە نوێنەرایەتی دەكات لە خزمەتكردنی منداڵانی بێ باوك و پەرەپێدانی تواناكانیان، هاندانیان بۆ بەخشینی زیاتر و تێكەڵبوون و دابینكردنی ژینگەیەكی تەندروست بۆیان.
    سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە: كە منداڵانی بێ باوك بەرپرسیارێتی دەوڵەت و كۆمەڵگان و حكومەت كاردەكات بۆ ئەوەی ئەم چینە پێگە و دەرفەتی شایستەی خۆی وەربگرێت، چونكە چینێكی گەنجانەیە كە هیواكانی لەسەر بەستراوەتەوە بۆ تێكەڵبوون بە ڕیزەكانی كار و داهێنان و پەرەپێدانی تواناكان، و وتیشی: ئێمە نامانەوێت منداڵانی بێ‌ باوك مۆدێلێكی تێكشكاو بن، بەڵكو زیاتر سەریان بەرز ڕابگرن و شانازی بەوەوە بكەن كە هەموو كەسە باشەكانی كۆمەڵگا و هەموو ئەوانەی دەستە بەخشندەیان هەیە خێزان و كەسوكاری ئەوانن.