
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆ پلانی ئەمنی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتەكە عەمید میقداد میری لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند: ناوچەكانی وڵات شاهیدی سەقامگیرییەكی ئەمنی بەرچاون،و وتیشی: هەموو شوێنە پیرۆزەكان و بازاڕەكان و پاركەكان ئەمنیەتیان پارێزراوە.
میری پێشنیاری كرد، خاوەن پاركە گەشتیارییەكان ڕێوشوێنی سەلامەتی بگرنەبەر بۆ ئەوەی هیچ برینداربوونێكیان نەبێت، و وتیشی: ماتۆڕسكیل و گالیسكەی ئەسپەكان لە شوێنە قەرەباڵغەكاندا قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تیمی ئەمنی جێگیركراون بۆ چاودێریكردنی هەراسانكردن و لێخوڕینی بێباكانە،و وتیشی: نابێت دەرۆزەكەر لە نزیك مەزارگە پیرۆزەكان و مزگەوتەكان و شوێنەكانی كات بەسەربردنی گشتی ئامادەبن.
جەختیشیكردەوە: لەسەر قەدەغەكردنی كڕین و بەكارهێنانی یارییە ئاگرینەكان، تەقەمەنی، دەمانچە و تفەنگی ساختە، و هەروەها ئاماژەی بە چاودێریكردنی ڕووبارەكان و ناوچەكانی نزیك شارەكان و بەندەری بەلەمەكان و كۆرنیشەكانی كەناری ڕووبارەكان، و جێبەجێكردنی هەموو ڕێوشوێنە سەلامەتییەكان.
ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری پەروەردەیی بۆ هاووڵاتیان كرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ راگەیاندنەكان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردە و دەنگۆ و ئەو پرسانەی دیكە كە ئارامی هاووڵاتیان تێكدەدەن. و تەئكیدیشیكردەوە: لە جێگیركردن و دابەشكردنی تیمەكانی بەرگری شارستانی، لەوانە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە، فریاگوزاری، چارەسەركردن و ئەمبولانس، پارێزراون و جێگیركراون لە نزیك بازاڕەكان، مۆڵەكان، شوێنە كات بەسەربردن و شوێنە گشتیەكان، ناوچە گرنگەكان و چوارڕێیانە گرنگەكان.
وتیشی: پێداچوونەوە بە مەرجە سەلامەتی و ئەمنییەكانی هۆتێل و چێشتخانە و دامەزراوە گشتییەكان لە پارێزگاكان كراوە، داواش لە هاوڵاتیان دەكات، هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ بكەن و ئۆتۆمبێل لە شوێنی هەڵە یان نایاسایی ڕانەگرن بۆ ئەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ دروست نەبێت و خۆیان لە ئەنجامدانی سەرپێچی بەدوور بگرن.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە