مالیكی و باڵیۆزی فەرەنسا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات تاوتوێی دەكەن

سیاسی
  • 26-03-2025, 18:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمرۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، بۆ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق پاتریك دورێل، جەختیكردەوە: لە گرنگی بنیاتنانی چەندین هاوبەشی وەبەرهێنان و ئابووری كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات و هەردوو گەلی دۆست بكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی مالیكی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە پاتریك دۆرێل باڵیۆزی كۆماری فەرەنسا لە عێراق كرد.
    ئاماژە بەوەشكراوە، لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە گشتییەكانی عێراق و فەرەنسا و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان و میكانیزمەكانی بەهێزكردنیان كرد بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بەتایبەتی لە بوارەكانی ئابوری و ئەمنی و ڕۆشنبیری. هاوكات باسیان لە پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكە كرد.
    بەپێی بەیاننامەكە، مالیكی ڕوونیكردەوە: كە عێراق پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ پاریس هەیە و ئارەزووی بەهێزكردنیانە لە كەرتە جیاجیاكاندا، و جەتیشیكردەوە: لەسەر گرنگی دروستكردنی وەبەرهێناننی فرەیی و هاوبەشی ئابووری كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بكات.
    سەبارەت بە پەرەسەندنەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مالیكی تەئكیدیكردەوە: كە بارودۆخی ناوچەكە ئاڵنگاری گەورە و جددی بەخۆیەوە دەبینێت، چ لە سوریا و چ تاوانەكانی گروپە تیرۆریستییەكان بەرامبەر بە كەمایەتییەكان، و چی سووربوونی زایۆنەكان لە بەردەوامی دەستدرێژیكردنە سەر فەڵەستین و لوبنان و سوریا و دواترینیان یەمەن، و داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد قەیرانەكان كۆنتڕۆڵ بكەن و لایەنگری نەكەن لەسەر حسابی یەكێكی تر.
    لە بەرامبەردا باڵیۆزی فەرەنسا، ئاماژەی بە بەرژەوەندی وڵاتەكەی كرد بۆ سەركەوتنی عێراق لە پتەوكردنی یەكڕیزی و سەقامگیریی وڵاتەكەی، جەختیشیكردەوە: لەسەر پابەندبوونی فەرەنسا بۆ دروستكردنی دۆستایەتییەكی پتەو لەگەڵ هەموو عێراقییەكان و سووربوونی بۆ پتەوكردنی چوارچێوەی هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.