سەرۆك وەزیران رێنمایی وەزارەتی كارەبا دەكات شایستەی ئەو كۆمپانیا وەبەرهێنانانە بدات كە وزە دابین دەكەن

سیاسی
  • 26-03-2025, 17:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، وەزارەتی كارەبای ئاڕاستە كرد، شایستەی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان كە وزە دابین دەكەن بدات.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتەكانی نەوت و كارەبا  و دارایی كرد، بۆ تاوتوێكردنی ئەو قەرزانەی كە شایستەی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانن كە كارەبایان بۆ عێراق دابینكردووە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران ڕێنمایی داوە، كە وەزارەتی كارەبا دەست بكات بە پێدانی  شایستەی  قەرزاری كۆمپانیا وەبەرهێنانەكان كە لە ماوەی ڕابردوودا كارەبایان دابینكردووە، بەشێوازێكی دیاریكراو كە میكانیزمی پارەدان پشت دەبەستێت بە پێدانی غاز بەو كۆمپانیایانە.