
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رێنمایی كرد كە پاڵپشتی پێویست بۆ كارەكانی ناوەندی ڕۆشنبیری عێراق لە لەندەن پێشكەش بكرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای راسپاردنی و كردنەوەی سەنتەرەكە پێشوازی لە بەڕێوەبەری نوێی سەنتەری رۆشنبیری عێراقی لە لەندەن عەبدولحەمید سائح كرد،و پێداچوونەوەی بە كۆپییەكی گۆڤاری “موستەشار” كرد كە بەرهەمی پسپۆڕانی بواری وزە و ئابووری لەخۆدەگرێت، و ئاڕاستەی دەستەی ڕاوێژكاری لە نوسینگەی سەرۆك وەزیران كرد بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو توێژینەوە و لێكۆڵینەوە گرنگانەی تێیدا بڵاوكراونەتەوە.
لە دیدارەكەدا سودانی جەختیكردەوە: لە گرنگی نیشاندانی چالاكی سەنتەرەكە بۆ واقیعی گەشەسەندنی جوڵەی كەلتووری و هونەری عێراق و ئاشناكردنی جیهانی دەرەوە بە دەوڵەمەندی و ڕەسەنایەتی كەلەپووری كەلتووری، هەروەها ئاراستەی كرد پاڵپشتی پێویست بۆ كارەكانی سەنتەرەكە دابین بكرێت و برەو بە چالاكیەكانی بدرێت، دوای كردنەوەی سەنتەرەكە لە چوارچێوەی ئەو سەردانە فەرمییەی كە لە مانگی یەكی ساڵی ڕابردوودا بۆ بەریتانیا ئەنجامیدا.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە