
بەغداد - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) تیشكی خستە سەر گرنگی نەوتی عێراق و ڕۆڵی گرنگی لە بازاڕە جیهانییەكان، و ئاماژەی بەوەشدا: عێراق خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی سەلمێنراوە لە جیهاندا، كە نزیكەی 145 ملیار بەرمیل نەوتە.
كۆمپانیاكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەبازاڕكردن و فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق لە سێ بازاڕی سەرەكی (بازاڕی ئاسیا، بازاڕی ئەوروپا، و بازاڕی ئەمریكا) ئەنجام دەدرێت، ئەوە جگە لە بازاڕی ئەفریقا، بە بەشداریكردن لە كۆڕ و كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان و ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی بۆ بەشداریكردنی ئۆنلاین، جگە لە بانگهێشتكردن و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان و بە مەرجی ڕاگەیەندراو و لە چوارچێوەی كارپێكراو بۆ بەشداریكردن لە زیادكردنی باری راستەوخۆ (Spot Cargo)، كە بووەتە هۆی ڕاكێشانی زۆرێك لە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەوەی ببنە كڕیاری هەمیشەیی بۆ كڕینی نەوتی خاوی عێراق، لەگەڵ تەئكیدكردنەوە لە ستراتیژیەتی بازاڕكردن كە پەیڕەو دەكرێت بریتییە لە گرنگیدان بەو بازاڕانەی كە بەرزترین داهات پێشكەش دەكەن و باشترین سەقامگیرییان هەیە بۆ خواست، لەگەڵ نەرمی لە ئاراستەكردنی باركردن بەپێی گۆڕانی نرخی جیهانی بۆ باقی بازاڕەكان بۆ هەناردەكردنی بڕی بەردەستی تەواوی نەوتی خاوی عێراق.
سەبارەت بە سوودەكانی نەوتی عێراق، كۆمپانیای سۆمۆ دووپاتیكردەوە: نەوتە خاوەكانی جیهانی پۆلێن دەكرێن و كوالیتیەكەیان بە پشتبەستن بە جۆری چڕییەكەیان API و ڕێژەی گۆگردیان (Sulfur content) دیاری دەكرێت. نەوتی خاوی عێراقی كە لەسەر ئەم بنەمایە بەرهەم دەهێنرێت، بە پشتبەستن بە كێشە تایبەتەكەی پۆلێن دەكرێت بۆ (نەوتی خاوی مامناوەند و قورس)، ڕێژەی گۆگردی بەرزی هەیە بۆ هەردوو جۆری، بەپێی ستانداردی ڕێژەی گۆگرد تایبەتمەندییەكان (داواكراوە لە ئاستی جیهانیدا)، و لەگەڵ پلانەكانی كاركردنی پاڵاوگەكاندا دەگونجێت كە دەیانەوێت بەرهەمی تایبەت بەپێی پێویستیەكانیان بەرهەمبهێنن.
رونیشیكردەوە: لە نێو ئەو سوودانەی كە یارمەتیدەرن بۆ ڕاكێشانی كڕیاران، خواستێكی بەرچاو و گەشەسەندنی نەوتی خاوی مامناوەند و قورس، بەرهەمهێنانی جێگیر و بەردەستبوونی بڕێكی زۆر و جێگیرە كە گرێبەستی دابینكردنی درێژخایەن بۆ ئەم پاڵاوگانە مسۆگەر دەكات. شوێنی جوگرافی و كەمی تێچووی گواستنەوەی كەشتی وایكردووە نەوتی عێراق ببێتە یەكێكی دڵخواز لە بازاڕی ئاسیادا، ئەمە جگە لەوەی نرخی دادپەروەرانە و كێبڕكێی لەسەر بنەمای بنەماكانی بازاڕ.
ئاماژەی بەوەشكرد: زیادبوونی جۆری چڕی API بە واتای ئەگەری بەرهەمهێنانی بڕێكی زیاتر لە بەرهەمی سووك بە بەهای بەرزتر بە بەراورد بە بەرهەمە قورسەكان، لەكاتێكدا تا ڕێژەی گۆگرد لە نەوتی خاودا زیاتر بێت، كەمتر خواستراو دەبێت بۆ كڕیاران چونكە پێویستی بە تێچووی زیاترە بۆ پاڵاوتنی.
كۆمپانیاكە دەڵێت: عێراق لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتدا، بەرهەمهێنانی نزیكەی 4.27 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بەمەش دەبێتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆپێك لە دوای سعودیە. هەروەها عێراق چوارەم گەورەترین یەدەگی سەلمێنراوی نەوتی هەیە لە جیهاندا، كە نزیكەی 145 ملیار بەرمیل نەوتە.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە