
بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای (BP) بەریتانی كرد سەبارەت بە پڕۆژەی پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی چوار كێڵگەی نەوتی كەركووك.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی گرێبەستی نێوان وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای (BP) بەریتانی كرد، سەبارەت بە پڕۆژەی پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی چوار كێڵگەی نەوتی كەركوك، كە بریتین لە: (كەركوك بە دوو قوبەكەی (بابا و ئاڤانا)، بای حەسەن، جەمبور، و خەباز).
بەپێی بەیاننامەكە، گرێبەستەكە بریتییە لە نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی چوار كێڵگەكە بۆ بەرزكردنەوەی یەدەگی سامانی هایدرۆكاربۆن و زیادكردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە ئامانجی گەیشتن بە لوتكەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی (420) هەزار بەرمیل/ڕۆژانە، و وەبەرهێنان لە غازی هاوەڵ لە چوارچێوەی نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی دامەزراوەكانی كۆمپانیای غازی باكوور بۆ بەرهەمهێنانی (400) ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێكدا، و دامەزراندنی وێستگەیەكی كارەبایی بە توانای لە 400 مێگاوات.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: پڕۆژەكە بەشدار دەبێت لە وەستاندنی بەردەوامی سووتانی غازی هاوەڵ بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە بەكارهێنانی بە شێوەیەكی گونجاو و دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەكانی كارەبا، و هەروەها لەخۆگرتنی هێزی كار لە پسپۆڕی جۆراوجۆر و پەرەپێدانی ئەو كادرە تەكنیكی و ئەندازیاریانەی لەوێ كاردەكەن.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە