شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی یارەڵا گەیشتە شاری كەركوك

ئەمنی
  • 26-03-2025, 11:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەركانی سوپا فەریقی یەكەمی هێزە تایبەتەكان روكن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا، گەیشتە (دۆڵی زغیتوون)، لە چوارچێوەی كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك.
    وەزارەتی بەرگری لە بەیانامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەركانی سوپا فەریقی یەكەمی هێزە تایبەتەكان روكن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا، بە یاوەری یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی هێزە وشكانییەكان و سكرتێری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سكرتێری هەواڵگری گەیشتە (دۆڵی زغیتون) لە چوارچێوەی كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی ئەم سەردانە چاودێریكردنی دۆخی ئەمنی گشتی و كردنەوەی یەكەكانە.