
بەغداد - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: ژمارەی لەدایكبوانی ساڵی 2007 بڕیارە بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن، یەك ملیۆن دەنگدەر تێدەپەڕێنێت.
وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان جومانە غەلای، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕوونكردنەوەی ڕێكارەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئەنجامدرا، بەو پێیەی قۆناغی یەكەم و جەوهەرییە لە پڕۆسەی هەڵبژاردن.
هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی میدیا كرد وەك هاوبەشێكی سەرەكی لە گەیاندنی زانیاری دروست و بەرەوپێشبردنی هۆشیاری هەڵبژاردنەكان، و داواشی لە هەموو دەنگدەران كرد سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری پێویست، لەوانە سڕینەوەی ناوەكان لە حاڵەتەكانی مردن، ڕاستكردنەوەی داتاكان و گواستنەوەی تۆماركردن لە نێوان پارێزگاكان یان لەناو هەمان پارێزگادا.
جەختیشیكردەوە: لە پێویستی تۆماركردنی هێزە ئەمنییەكان، ئاوارەكان، ئەو هاووڵاتیانەی بۆ یەكەمجار ناویان تۆماركردووە، هەروەها ئەوانەی لەدایكبوانی لە ساڵی 2007، كە ژمارەیان زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگدەری نوێن.
ئاشكراشیكرد: تۆماركردنی ئاوارەكان لەناو كەمپەكاندا ئەنجامدەدرێت، لەكاتێكدا ئاوارەكانی شەنەگال مافی خۆیانە داتای بایۆمەتری خۆیان نوێبكەنەوە چ لە ناو كەمپەكان بێت یان لەدەرەوەی كەمپەكان.
سەبارەت بەوانەی نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن، كۆمسیۆن دووپاتیكردەوە: یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق داوایان لێدەكات بێنە عێراق بۆ نوێكردنەوەی داتاكانیان و بەشداری دەنگدان. بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ژمارە 12ی ساڵی 2018، لە ئێستادا دەنگدان لە ڕێگەی باڵیۆزخانەكانەوە ئەنجام نادرێت و تا ئێستاش ئەم بژاردەیە لە بڕیارەكانی دەستەی كۆمسیاراندا پێشنیار نەكراوە.
كۆمیسیۆن جەختی لەسەر گرنگی نوێكردنەوەی زانیارییەكانی دەنگدەران كردووەتەوە بۆ دڵنیابوون لە بەشداریكردنی كاریگەر لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا و داواشی لە هەموو لایەك كرد كە سوود لەو كاتە وەربگرن كە بۆ ئەم مەبەستە تەرخانكراوە.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە