"تەحتە خەتەین" باس لە چەقبەستوویی سیاسی و ناكۆكییە یاساییەكانی پەرلەمان دەكات

سیاسی
  • 26-03-2025, 11:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لە بەرنامەی لەژێر دوو هێل "تەحتە خەتەین"دا  لە عێراقیەنیوز باس لە چەقبەستوویی سیاسی و ناكۆكییەكانی یاسادانان لە پەرلەمان كرا.
    سەرۆكی كوتلەی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەران حەبیب حەلاوی، لە بەرنامەی "تەحتە خەتەین"، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پەرلەمان ڕۆڵی چاودێری هەیە و میوانداری زۆر بەرپرسی كردووە، و وتیشی: زۆر یاسای گرنگ ڕاگیرابوون و ئێستا دووبارە خراونەتەڕوو و دەنگیان لەسەر دراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی لە ئێستادا لە پێشینەی كارەكانە، و وتیشی: لە خولی ئێستایدا ئەنجومەنی نوێنەران چەند یاسایەكی دەركردووە كە ماوەی 16 ساڵە ڕاگیرابوون.
    رونیشیكردەوە: تەمەنی خانەنشینی تاكە خاڵە كە جێگەی مشتومڕە سەبارەت بە یاسای حەشدی شەعبی.
    ئاشكراشیكرد: چیتر لە یەك سەبەتەدا یاسا دەرناكەین، و وتیشی:  ئەم حكومەتە سەركەوتوو بووە لەوەی نەوتی هەرێم بخاتە چوارچێوەی سۆمۆ و ئەمەش بۆ یەكەمجارە.
    راشیگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی باشترین مەتبەغی سیاسییە تا ئێستا.
    لای خۆیەوە ، سەرۆكی بزووتنەوەی حقوق حسێن موئەنەس، لە بەرنامەی "تەحتە خەتەین" رایگەیاند: بزووتنەوەی حقوق لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیدا حەوت داواكاری خستەڕوو، و وتیشی: بوونی چەندین كوتلەی سیاسی و پەرلەمانتاری سەربەخۆ هەم خاڵێكی بەهێزە و هەم خاڵێكی لاوازە لە پەرلەمان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پەرلەمان تووشی كۆمەڵێك قەیران بووە، لەوانە كشانەوەی كوتلەی سەدری و لەكارلابردنی سەرۆكی پەرلەمان، و وتیشی: ئەم پەرلەمانە سەرەڕای ئەو ماوە كورتەی كە دۆخەكە سەقامگیر بووە، كاری خۆی كردووە.
    ئاشكراشیكرد: دەركردنی یاساكان بە یەك پاكێج، ڕۆڵی ئەندامانی پەرلەمان پەراوێز دەخات، و وتیشی: لێبوردنی گشتی تەنها سوننە ناگرێتەوە، بەڵكو هەموو عێراقییەكان دەگرێتەوە.
    ڕوونیشیكردەوە: شیعەكان قوربانی زۆریان داوە، ئێمەش باوەڕمان بە دابەشبوون نییە، و جەختیشیكردەوە: هیچ داواكاریەكی دابەشبوون لەنێو هێزە شیعەكاندا نییە.