كەشوهەوای عێراق .. باران و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سبەینێوە دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 26-03-2025, 09:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سبەی پێنجشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارینی پەرشوبڵاو و بارانێكی سووك لە بەشە شاخاوییەكانی لە شەودا. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەی ناوەڕاست و نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باكور و باشوور.
    ڕوونیشیكردەوە: زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی پێنجشەممە، 29 لە بەغدا و سەڵاحەدین، 31 لە واست بابل و كەربەلای پیرۆز و ناسریە و موسەننا، 30 لە ئەنبار و میسان و بەسرە و دیوانیە، 32 لە نەجەفی ئەشرەف، 26 لە هەولێر و كەركوك، 27 لە نەینەوا، 22 لە سلێمانی و 24 لە دهۆك.
    راشیگەیاند: رۆژی هەینی كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ پەرشوبڵاوی بارانێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكانی ناوچەی باكور لە پاشنیوەڕۆدا. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەكانی باكور هاوشێوە دەبێت. مەودای بینین (8-10) كم دەبێت، و لە بارانباریندا (4-6) كم دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت و هەور دەبێت لەگەڵ پەرشوبڵاوی بارانێكی سووك لە ناوچەی باكوور. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە، و مەودای بینین (6-8) كم دەبێت، و لە بارانباریندا (2-4) كیلۆمەتر دەبێت.
    ئاشكراشیكرد: رۆژی یەكشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لە ناوچەكانی باشووریش نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی مامناوەندی پەرش و بڵاو لە سەرانسەری وڵاتدا، هەندێكجار ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە، و مەودای بینین (6-8) كم دەبێت، و لە بارانەكەدا (2-4) كم دەبێت.