نەجەف – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف رایگەیاند دوو داواكراویان دەستگیر كردووە كە پێشتر فەرمانی دەسگیكردنیان بۆ دەركرابوو. لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" بەشی بازگە و رێگاوبانی دەرەوە داواكراوێكیان لە بازگەی ئوم عەباسیات دەستگیر كردووە". وتیشی " داواكراوێكی تریش بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی لە بازگەی نەجەف دەستگیر كرا".