سەرۆک وەزیران: عێراق دۆخی بوژانەوە و گەشەکردن و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییەبەخۆیەوە دەبینێت

سیاسی
  • 25-03-2025, 21:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتی کردەوە کە عێراق دۆخێکی ڕوونی بووژانەوە، گەشەکردن، پێشکەوتن، و خۆشگوزەرانییە بەخۆیەوە دەبینێت و ئێمەش کار بۆ پێشخستنی ئەم پرۆسەیە دەکەین جەختی لەوە کردەوە کە دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری دەبێتە هۆی ئەوەی دەوڵەت بتوانێت خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی پرۆژەی گەشەپێدان و ئابوری. 
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (IAN) نێردراوە تێیدا هاتووە”  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ ئەفسەران و سەربازانی فەرماندەیی هێزە وشکانییەکان بەشداری بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی  کرد”، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە ئامادەبووان کرد بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە و جەختی لەوە کردەوە ئەو” ئاسایش و سەقامگیرییەی وڵات بەخۆیەوە دەیبینێت، بەهۆی قوربانیدانی ڕۆڵەکانی دەزگا ئەمنییەکانیانەوەیە بە هەموو جۆرەکانیانەوە ” هەروەها ئاماژەی بە ”بەرەوپێشچوونی پێوەرە ئەمنییەکان کرد، لەبەر ڕۆشنایی ئاسایش و سەقامگیری و کەمبوونەوەی کردەوە تیرۆریستییەکان و هێرشەکان و تەنانەت کردەوە تاوانکارییەکانیش”، سودانی  جەختی لەوە کردەوە کە ”سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری دەبێتە هۆی ئەوەی دەوڵەت بتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەش بکات و پڕۆژەی گەشەپێدان و ئابووری جێبەجێ بکات”.
    بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە  سودانی جەختی کردەوە” لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی ماف و شایستەکانی چەکداران، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونەوە ”هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە ”وەزارەتی بەرگری هەنگاوێکی گرنگی ناوە بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون و بەم نزیکانە وەک پابەندبوونێکی حکومەت لەناوچانەی کە خزمەتگوزاریان تێدایە بەسەر کارمەندەکاندا دابەش دەکرێن لەگەڵ چاودێری کردنی کەسوکاری شەهیدان و برینداران، کە بەبێ قوربانیدانیان ئاسایش و سەقامگیری لەعیراقدا بەدی نەدەهات”. 
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتارەکەی پێشكەش كرد وتێیدا ڕاگەیاندن”عێراق لە دۆخێکی ڕوونی بوژانەوە و گەشەکردن و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیدایە ، ئێمەش کار بۆ بەردەوامیدان دەکەین”، سودانی لە وتارەكەیدا ئاماژەبەوەیش بۆ ئەوە كرد كە”پێویستە لە ئامادە باشی و وریاییدا بمێنینەوە و ئەمەش لەڕێگەت پابەندبوون بە بنەما سەرەکییەکانەوە بەدی دێت”، جەختیشی كردووە لەسەر ئەوەی كە”پابەندبوون و پیشەیی و ئامادەیی بۆ قوربانیدان بە بەها سەربازییەکان دەبێت بوونی بێت، و پێویستە فەرماندە و ئەفسەر و سەرکردە و ئەفسەرانی پلەدار لەبەردەم کارمەندانی سوپادا هەڵسوکەوتیان بچێنن”. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  وتیشی:پێویستمان بە مەشق و ڕاهێنانی و نوێکردنەوەی بەردەوامی پرۆگرامەکانی هەیە بۆ باشترکردنی ئاستی و ئامادەباشی کارمەندانی سوپا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییە جۆراوجۆرەکان”، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردكە ”حکومەت هەنگاوی گرنگی ناوە لەبەهێزکردنی سوپای عێراق بەهەموو فەرماندەیی و پێکهاتە و جۆرەکانییەوە بەتایبەتی لەبواری چەکداریدا”٠
    سودانی ئاماژەی  بۆ ئەوەیش كرد كە ”پڕچەککردنی سوپا لەڕێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە جێبەجێ دەکرێت کە ئێمە کاری لەسەر دەکەین جگە لەنۆژەنکردنەوەی ژێرخانی وەک بنکە و سەربازگەکان”،  وتیشی:ئەرکی ئێمە گەیاندنی هەموو ئەو مافانەیە کە لە یاسا و بڕیارەکاندا دیاری کراوە بۆ کەسوکاری شەهیدان و برینداران”.رایشیگەیاند كە”ڕێڕەوی عێراق بە ئاراستەیەکی ڕاستدا دەڕوات لەڕووی برایەتی و پێکەوەژیان و یەکڕیزی و گوتارێکی نەتەوەیی یەکگرتووەوە بۆ هەموو عێراقییەکان”.