
بەغدا -INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە موحسین مەندەلاوی دووپاتی کردەوە کە عێراق ئارەزووی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێ و دۆستەکانی دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، موحسین مەندەلاوی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ، ڕایگەیاندووە: "مەندەلاوی پێشوازی لە ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک فایلە گرنگ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، و ڕێگاکانی بەهێزکردن و بەرزکردنەوەیان لە بوارە جیاجیاکاندا".
جەختیشی لەوە کردەوە،"عێراق ئارەزووی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ برا و دراوسێ و دۆستەکانی دەکات، هەروەها ئاسانکاری بەرچاو بۆ کۆمپانیا پتەوەکان دابین دەکات بۆ وەبەرهێنان لە وڵاتدا ،داوای لێکردن سوود لە سەقامگیری ناوخۆیی و ژینگەی سەرنجڕاکێش وەربگرن بۆ فراوانکردنی بەشداریکردن و ئامادەبوونیان، بەتایبەتی لە بوارەکانی پەرەپێدانی کەرتەکانی وزە و کارەبا، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی ژێرخانی، و بەهێزکردنی هاوبەشی ئابوورییان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان".
مەندلاوی داوای گرنگی ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەپەلە و ئاست بەرز لە نێوان حکومەتەکان و پەرلەمانی وڵاتانی ناوچەکەدا کرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانەی کە ئاسایشی ناوچەکە ناسەقامگیر دەکەن، هەوڵی جددی بۆ پێشگرتن لە فراوانبوونی ململانێکان، ڕاگرتنی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستی لە جێبەجێکردنی پلانە خراپەکارەکانیان، پێکەوە کارکردن بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی جینۆساید لە غەززە و ئیدانەکردنی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی سەروەری لوبنان، سوریا و یەمەن.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە