بازرگانی: پلانێکە بۆ کردنەوەی 150 هایپەرمارکێت لە بەغدا و پارێزگاکان.

ئابوری
  • 25-03-2025, 15:12
  • +A -A

    بەغدا – INA-  حەسەن فه‌واز

     ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی بازرگانی دووپاتی کردەوە کە سەرجەم پارێزگاکان کردنەوەی یەک یان چەند هایپەرمارکێتك لەمساڵدا به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن‌ ، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە پلانی پێنج ساڵەی کردنەوەی 150 هایپەرمارکێت لەخۆدەگرێت.

    بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی، لاما هاشم موسەوی لە لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، "پرۆژەی هایپەرمارکێت بەشێکە لە پلانی پێنج ساڵە کە گەرەنتی کردنەوەی 150 شوێنمان پێدەبەخشێت لە بەغدا و پارێزگاکان"، ئاماژەی بەوەشکرد "لەمساڵدا 23 شوێن دەکرێنەوە".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمساڵ لانیکەم هایپەرمارکێتك لە هەر پارێزگایه‌كدا دەکرێتەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد "پشکی پارێزگاری نەجەف لەمانە دوو دەبێت، پشکی پارێزگاری واست سێ دەبێت و ئەوەی دیکەش بەسەر چەند پارێزگایه‌كدا دابەشدەکرێت".

    وەزارەتی بازرگانی پێشتر دووپاتی کردەوە کە ئەو هایپەرمارکێتانەی پێشتر دەکرانەوە، هەروەها ئەوانەی ئەمڕۆ لە بەغدا و پارێزگاکان کرانەوە، دەرفەتێک دەڕەخسێنن بۆ پاڵپشتیکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و ڕەخساندنی هەلی کار.